له عه‌فرین 14 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون
K24 - هه‌ولێر:
له‌هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین لانیكه‌م سێ كه‌س شه‌هید بوون.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی شار له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فییه، لانیكه‌م سێ كه‌س شه‌هید بوون و ته‌رمه‌كانیشیان له‌نێو داروپه‌ردووی باڵاخانه رووخاوه‌كاندا ماوه‌ته‌وه. هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا، چه‌ندین ماڵ وێران بوون و به‌ده‌یانی كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بەهۆی تۆپبارانکردنی کاروانێکی ئاوارەکانی عەفرین لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە 11 هاووڵاتی شه‌هید بوون.
میدیایەکی نزیک لە یەپەگە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد، کاروانێکی ئاوارەکانی عەفرینیان کردووەتە ئامانج، کە لە ترسی شەڕ ئاوارەببوون و دەیانویست بچنە ناوچەی شەهبا.
روانگەی سووریش بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەهۆی تۆپبارانکردنی ئەم کاروانەی ئاوارەکان 11 هاووڵاتی شەهیدبوون.
ماوه‌ی 57 رۆژه شه‌ڕی عه‌فرین به‌رده‌وامه و تا دێت ئاستی شه‌ڕ توندتر ده‌بێت و به گوێره‌ی ئامارێكیش له ماوه‌ی سێ رۆژدا زیاتر له سه‌د و په‌نجا هه‌زار كه‌س له عه‌فرین ئاواره‌بوون و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیش له دۆخێكی خراپدان.