ئاڵای كوردستان لەسەر چەند كۆمپانیایەكی نەوتی كەركووك ھەڵكرا

بە فەرمی بڕیاردرا و جێبەجێكرا

K24 - كەركووك

دوێنێ بۆ یەكەمجار لەسەر ھەردوو كۆمپانیای نەوتی باكوور و غازی باكوور لە كەركووك ئاڵای كوردستان ھەڵكرا.

سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكوور لە كەركووك بە كوردستان24 راگەیاند: "پێشتر بە بیانووی ئەوەی ئەو دوو شوێنە راستەوخۆ سەر بەغدایە ئاڵای كوردستانی لەسەر ھەڵنەدرابوو، بەڵام دوێنێ بە بڕیاری نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك ئاڵای كوردستان لەسەر ھەردوو باڵەخانەكە ھەڵدرا".

رۆژی 28/3/2017 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە كۆی دەنگ بڕیاریدا ئاڵای كوردستانی لەسەر دامودەزگا حكوومییەكانی شارەكە ھەڵبكرێت، ئەمەش كاردانەوەی لەلایەن بەشێك لە توركمان و عەرەبەكانی كەركووك و ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاكانی بەغدا لێكەوەتەوە.