نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا په‌ره به‌په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان ده‌ده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا له کۆشکی هێت تۆرێنت لەشاری لاهای كۆتایی هات و پاش كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
نێچیرڤان بارزانی قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و كوردستان 24 له‌وێ ئامامادهبوو رایگه‌یاند: "له دیداره‌كه‌دا سوپاسی هۆڵه‌ندامان كرد كه له شه‌ڕی دژی داعش هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یان كردووه".
هه‌روه‌ها یارمه‌تی ئه‌و ئاوارانه‌ی سووریا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراقیان داوه كه هاتنه كوردستان و له هه‌وڵداین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له رووی ئابووری پێشبخه‌ین و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشبوو".
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم گووتی: "یه‌كه‌مجاره دێمه دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا لێره. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ هاوكاری زیاتری نێوان هۆڵه‌ندا و هه‌رێم به‌تایبه‌تی و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی".
ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیاش گووتی: "سه‌ردانه‌كه زیاتر بۆ به‌شداریی بوو له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری توركیا و ده‌رفه‌ت هه‌بوو قسه‌ش بكه‌ین و سهردانهكهیشمان سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه و دوای رووداوه‌كانی ساڵی رابردوو یه‌كه‌مجاره به‌فه‌رمی سه‌ردانی توركیا بكه‌م و بۆ ئێمه گرنگ بوو".
پێش دیداره‌كه ماڵپەڕی سەرۆکایەتی وەزیرانی هۆڵەندا ئەجێندای کۆبوونەوەکەی بڵاوکرده‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌كرابوو، نێچیرڤان بارزانی و مارک رووتە پرسی کۆچبەران، شەڕی دژی داعش و سەقامگیری ناوچەکە و زیادکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو حکومەت بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ تاوتوێ دەکەن.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لە دوای سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە و ئامادەبوونی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی تورکیا لە سیستمی نوێی حکومڕانی لەو وڵاتە دێت