مەسروور بارزانی و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا شەڕی داعش تاوتوێ دەكەن
K24 - واشنتن
مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ کینیس ھاندلمان یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە پنتاگۆن کۆبوونەوەو شەڕی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکایان تاوتوێ کرد.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگورك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كۆبووه‌وه و باسییان له شه‌ڕی داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی و كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرد.
شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مه‌سروور بارزانی، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و جێرد كوشنه‌ر راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ، سێمینارێكی له دامه‌زراوه‌ی هێریته‌یج پێشكه‌ش كرد.