كەجەكە: سەر لە پەیوەندییەكانی پەیەدە و ئەمریكا دەرناكەین

ئەمریكا لەبەر ئەم ھۆكارە پەیوەندی لەگەڵ یەپەگە دروستكردووە

K24 - ھەولێر

رەزا ئاڵتون، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بە ئاژانسێكی نزیك لە پەكەكەی راگەیاند، كە پێویستە پەیوەندیەكانی نێوان یەپەگە و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش روون و ئاشكرا بێت، چونكە تاوەكو ئێستا پەیوەندیەكانیان تەنھا لەرووی سەربازییەوەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە تائێستا ھیچ پلانێك بۆ چەسپاندنی ئەو پەیوەندیانە نیە، بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندییە سەربازییە بەردەوام بن، پێویستە پەیوەندی سەربازی و ستراتیژی لەنێوانیاندا ھەبێت.

رزا ئاڵتون گوتیشی، رەوشی سووریا وای لە ئەمریكا ناچاربێت پەیوەندی سەربازی لەگەڵ یەپەگە دروست بكات.

راشیگەیاند، كە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیلە رێگای ئەو پەیوەندییەوە دەخوازێت كورد لە  ناسنامەی سۆسیالیست داببڕێت و بیكات بە ئەمپریالیست، بەڵام كورد ئەمە قەبووڵ ناكات.