دوایین زانیاری له باره‌ی راگرتنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، له باره‌ی راگرتنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، راگرتنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی بووه.
ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە کوردستان 24ی راگەیاند، راگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییه‌كان لە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گەیاندنی عێراقی بووە و گوتیشی راگرتنی هێڵەکان بۆ کاتێکی نادیارە.
ئومێد محەمەد، ئاشکراشی کرد کە کیبڵی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە هەرێمی کوردستانەوە هێڵی ئینتەرنێت دەگەیه‌ننە عێراق، لە ناوچەی خورماتوو و داقوق هێرشی کراوەتە سەر.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان له پارێزگاكانی باشووری عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و پێشتر حكوومه‌تی عێراق تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی داخستووه، دوێنێ شه‌ویش خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له ته‌واوی عێراق راگیراوه، ته‌نها هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، فه‌یسبووك و ئینستاگرام، كه دوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تین، له هه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق راگیراون، به‌ڵام به‌كارهێنه‌ران له رێگه‌ی ڤی پی ئێنه‌وه ئه‌و تۆڕانه ده‌كه‌نه‌وه.
ا. م