لە هەولێر تەرمی کوڕ و باوکێک لە ماڵەکەیاندا دۆزرانەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دوو شەممە 14/01/2019 لە کۆمەڵگەی پیرزین لە شاری هەولێر، کوڕ و باوکێک بەهۆی سوپای غازەوە گیانیان لەدەستدا.
رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند: " کوڕ و باوکێک لە کۆمەڵگەی پیرزین بەهۆی سوپای غازەوە گیانیان لەدەستداوە".
هۆگر عەزیز گووتیشی: "دایكی كوڕەكە لە ماڵەوە بووە، بەڵام ئەو لە ژوورێكی دیكە خەوتووە".
روونیشی كردەوە: "باوكەكە بەناوی حەمەدەمین رەسوڵ لە دایكبووی ساڵی 1967 و كوڕەكەی بەناوی سەردار لە دایكبووی 1989یە".
لە ئێستادا، تەرمی هەردوو قوربانییەکە لەلایەن پۆلیسەوە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکیی دادوەریی.