به فه‌رمی یاسین مه‌ناف به راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌ستنیشان كرا
یاسین مه‌ناف له شوێنی ئه‌رسه‌لان جه‌لال ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش دووه‌مجاره له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ی جیاواز یاسین مه‌ناف شوێنی ئه‌و راهێنه‌ره ده‌گرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23 شووباتی 2019، یاسین مه‌ناف به راهێنه‌ری نوێی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌ستنیشان كرا و گرێبه‌سته‌كه‌شی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یه.
دوای شكسته‌كه‌ی دوێنێی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌رامبه‌ر ئارارات، راسته‌وخۆ ئه‌رسه‌لان جه‌لال له راهێنه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كشایه‌وه، شوێنه‌كه‌ی به یاسین مه‌ناف پڕ كرایه‌وه، پێشتریش له هاوینی 2016 جارێكی تر ئه‌م راهێنه‌ره له یانه‌ی نه‌ورۆز شوێنی ئه‌رسه‌لان جه‌لالی گرتبووه‌وه.
یاسین مه‌ناف هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری مه‌شقدانه‌وه‌ی تۆپی پێ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی جۆری (B)ـی راهێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییه و مامۆستای زانكۆیه و پێشتریش یاریزان و راهێنه‌ری تیپی لاوان و یه‌كه‌می سیروانی نوێش بووه، رێك پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دوای تێپه‌ڕبوونی 3 یاری له خولی نایابی كوردستان ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌ڵگرت و دوای ساڵێك له ده‌رگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تی.