عێراق.. له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان لایه‌نه‌كان
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه کاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له لایه‌ن سه‌رۆك کۆماره‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت. سەرۆکی لیژنەیی یاسایی پەرلەمانی عێراقیش رێکارە یاساییەکان بۆ متمانەدان بە سەرۆك وەزیرانی عێراق ده‌خاته‌ڕوو.
له‌و باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن عه‌ره‌ب، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: رۆژی پێنجشه‌ممه کاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له لایه‌ن سه‌رۆك کۆماره‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت. لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو حکوومەتی تازە رادەگەیەنرێت.
سەرۆکی لیژنەیی یاسای پەرلەمانی عێراقیش باسی لە رێکارە یاساییەکان بۆ متمانەدان بە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و گوتی: فشار لە ناو لایەنە سیاسییەکان هەیە بۆ یەکلایکردنەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته کورد و سوننەش پشتگیری کاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق بکه‌ن.
له‌كاتێكدا ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆك وەزیران بەپێی به‌ركه‌وته‌ی پۆسته‌كان دەبێت شیعە بێت، بەڵام پێویسته کورد و سوننەش پشتگیری بکەن. بەبێ رێکكەوتن لەگەڵیان متمانەی پێ نادرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، نەگەشتنە رێککەوتنی لایەنەکان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە لەکاتی راسپاردنی عادل عەبدولمەھدی پەلەکرا و گەورەترین کوتلە دیاری نەکرا.
گوتیشی: بەم نزیکانە لایەنەکان لەسەر ناوی کەسێك دەگەنە رێککەوتن. هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد، لە ناو لایەنە سیاسییەکان فشارێك بۆ یەکلاکردنەوەی كه‌سێك بۆ پۆستی سەرۆکایه‌تی وەزیران ھەیە.
H.B