ئازاد تۆفیق: خیانەتە لایەنێک لەناو حکومەت بێت و لە دەرەوەی حکومەت سێبەری هەبێت

زیادکردنی داهات لە لایەن کابینەی 9 کارێکی ئەرێنیەی

K24- هەولێر:

ئازاد تۆفیق، پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، ئەو هەوڵانەی حکومەت داویەتی بۆ زیادکردنی داهات کارێکی زۆر ئەرێنییە و کۆرۆنا رێگری زۆری لە کارەکانی حکومەت کردووە.

راشیگەیاند، کۆرۆنا و هاتنی قەیرانەکان نەیهێشت کابینەی نوێ کارەکانی بە تەواوی ئەنجام بدات بۆیە نابێت بڵێین تەمەنی کابینەکە یەک ساڵە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم بەدەم داواکانی ئێمەوە هاتووە و لە ئێستاشدا چاوەڕوانی 10 ملیۆن دۆلار دەکەین بۆ تەواوکردنی پرۆژەیەکی ستراتیژی کە پردی تۆقوتە.

دووپاتیشکردەوە، بە خەیانەتی دەزانم حزبێک لەناو حکومەت بێت، بەڵام لەدەرەوەی حکومەت سێبەری هەبێت.

لەبارەی رووبەڕووی کۆرۆناش رایگەیاند، حکومەت پارەی تەیبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخانکردووە، بەڵام داوا دەکەن پارەی زیاتریان بۆ تەرخان بکات.