كورد سوورە لەسەر بڕیارەكەی بەغداش دەرگای گفتوگۆ دەكاتەوە

گوتاری سیاسی لایەنە عێراقییەكان بەرامبەر كوردستان دەگۆڕێت
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

لە کۆبوونەوەکانی ئەمجارەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق، هەست بە گوتارێکی نەرمی سیاسیی دەکرێت، ئەمەش پێچەوانەی گوتاری سیاسیی میدیایی فەرمی ئەو حزبانەیە کە شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا کۆبووەتەوە.

نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، هەر هەنگاوێک بەگوێرەی دەستووری عێراق بهاوێژرێت ئەوا پاڵپشتی دەکەن، داواشیکرد بۆ جێبەجێکردنی هەر بڕیارێک، پێداچوونەوه‌ بە دەستوور بکرێت. هاوکات ھادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر و فەرماندە لە حەشدی شەعبی دەڵێ "باسكردنی رووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی راست نییە و مەحاڵە شەڕی پێشمەرگە بكەن.

له‌ چواره‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا، بڕیاره‌ شاندی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامبدات. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نێردراوی كوردستان24 لە به‌غدا، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كوەیت له‌ عێراق و رەوتی سه‌در و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و حزبی شیوعی عێراق و حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق كۆببنه‌وه‌.

رۆژی 14 ئابی2017  گەیشتنە بەغدا بۆ ئەوەی پرسی ریفراندۆم لەگەڵ سەركردەكانی عێراق و باڵیۆزخانەی وڵاتان لە بەغدا تاوتوێ بكەن.