دوو خۆپیشاندەری دیكە لە بەغدا كوژران
K24 - ھەولێر
دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا کوژران و 25ی دیکەش برینداربوون، ھاوكات چالاکوانێکیش رفێنرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان، له پردی سنەك، نزیك گۆڕهپانی تهحریری شاری بهغدا، پێكداهەڵپژان و رووبەڕووبونەوە له نێوان هێزه ئهمنیییهكان و خۆپیشاندهران روویدا، بەهۆی تەقە و بۆمبی گازی فرمێسکڕێژەوە، دوو خۆپیشاندەر کوژران و 25ی دیکەش برینداربوون.
لەبەرامبەردا، عەبدولکەریم خەلەف گوتەبێژی سەربازی حکومەتی عێراق رایگەیاند، کەسانی تێکدەر، هەڵیانکوتایە سەر بەربەستەکانی ناوچەی سنەک و هێزە ئەمنییەکانیش رووبەڕوویان بوونەتەوە.
هاوکات، دوای بەجێهشتنی گۆڕەپانی تەحریر و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لە رێگا ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، چالاکوان ئەحمەد عەلا دەراجییان رفاند و تا ئێستا بێسەرشوێنە.
لەلایەكی دیكە و لە کەربەلا، پۆلیس 5 کەسی بە تۆمەتی دروستکردنی بۆمبی مۆلۆتۆڤ و سووتاندنی باڵەخانە و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی دەستگیرکرد.
ھ.م