هه‌ولێر.. هه‌ر كاسبكارێك سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت
K24- هه‌ولێر:
مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و حكومه‌تیش له‌كاتێكدا كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی هه‌ڵگرتووه، هاوكات رێنماییه‌كانی خۆپارێزی توندتر كردووه‌ته‌وه. كاسبكارانیش جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان به‌گرنگ و پێویست وه‌سف ده‌كه‌ن، لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕیش هه‌رشوێنێك پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بێت دایده‌خه‌ن.
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت، شاره‌وانی، چاودێری بازرگانی و ته‌ندروستیش به شێوه‌یه‌كی رۆژانه و به‌رده‌وام سه‌ردانی بازاڕ و كاسبكاران ده‌كه‌ن و چاودێری جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا ده‌كه‌ن، له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی گشتیش هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بكات، شوێنه‌كه‌ی داده‌خه‌ن.
به‌گوێره‌ی پلان و رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كردنه‌وه‌ی بازار و شوێنه گشتییه‌كان له ناوشاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ توندكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌گه‌ڵ مه‌رجی به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك له شوێنه‌گشتییه‌كاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ئیداره خۆجێیه‌كان راسپێردراون به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست، ئه‌وه‌شی له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، تا راده‌یه‌ك بریتییه له پابه‌ندبوونی هاوڵاتییان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
H.B