پێشمەرگە دەستی بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی داگرت

ھەشت چەكداری حەشدی شەعبی دەستگیر كران
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

شەوی رابردوو لە بازگەی داقووق ھێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش دەستیان بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی داگرت كە دەیانویست بیھێنە كەركووك، ھاوكات 8 چەكداری حەشدی شەعبی دەستگیركران.

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "شەوی رابردوو حەشدی شەعبی ویستوویەتی چەندین چەك و تەقەمەنی بھێنێتە كەركووك، لە بازگەی داقووق لەلایەن ھێزەكانی پۆلیس و ئاسایش دەستی بەسەردا گیراوە و دواتر رادەستی ھێزی كۆماندۆی شێخ جەعفەر مستەفا، فەرماندەی ھێزەكانی 70 ھێزی پێشمەرگە كراوە".

گوتیشی: "جگە لە چەك و تەقەمەنی پێشمەرگە 8 چەكداری حەشدی شەعبی دەستگیركردووە كە بە نیازبوون ئەو چەك و تەقەمەنییە بھێنە ناو كەركووك".