بودجه‌ی 2020ی عێراق گه‌وره‌ترین كورتهێنان تۆمار ده‌كات

هێشتا به‌ ره‌سمی ره‌وانه‌ی نوێنه‌ران نه‌كراوه‌

K24 – هه‌ولێر:

بڕیارده‌ری لیژینه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار، رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت، بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق گه‌وره‌ترین بڕی كورتهێنان تۆمار بكات و راده‌ی كورتهێنانه‌كه‌ بگاته‌ 48 ترلیۆن دینار.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌حمه‌د سه‌فار، گوتیشی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی زانیاریمان له‌ باره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌، راده‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌گاته‌ 48 ترلیۆن دینار و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین كورتهێنانه‌ له‌ مێژووی بودجه‌ی عێراقدا.

روونیشیكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ قه‌رزی ده‌ره‌كی راگیراوه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له‌ ساڵی داهاتوودا عێراق به‌رده‌وام بێت له‌ وه‌رگرتنی قه‌رزی ناوخۆیی.