ڤیدیۆ.. ده‌مه‌قاڵێی نێوان نوێنه‌رانی ئێران و سعوودییه له UN
K24- هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به پڕۆژه بڕیاری مافی مرۆڤ له ئێران، كه له‌لایه‌ن وڵاتی كه‌نه‌داوه پێشنیاز كرابوو، ده‌مه‌قاڵێیه‌كی توند له نێوان نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودیه روویدا و به‌و ئاسته گه‌یشت، كه نوێنه‌ری ئێران سعوودییه به "مافیای خێڵه‌كی نامۆ" وه‌سف بكات.
ئاژانسی فارسی ئێرانی له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری تاران له لێژنه‌ی سێیه‌میی مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، "مافیای خێڵه‌كی نامۆ له عه‌ره‌بستانی سعوودییه شێوازی دڕندایه‌تی خۆی له شمشێره‌وه بۆ مشار گۆڕیوه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كوژرانی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی له كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ، كه ده‌گوترێت به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ریاز جه‌سته‌كه‌ی به مشار بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی نوێنه‌ری ئێران وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوون بۆ ره‌خنه‌كانی نوینه‌ری سعوودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ ئاراسته‌ی ئێرانی كردن.
له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا نوێنه‌ری ئێران گوتی: "ئه‌گه‌ر سعوودیه خاوه‌ن كه‌مترین ئابڕوو بوایه، ئه‌وا به‌رامبه‌ر به دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژارد، چونكه پێشبینیكردنی ئابڕوو له سعوودییه كه به‌م دواییانه شێوازی دڕندایه‌تییه‌كه‌ی له شمشێره‌وه بۆ مشار گۆڕیوه، پێشبینیێكی نالۆژیكییه".
له به‌رامبه‌ریشدا نوێنه‌ری سعوودیه گوتی: "خه‌ڵكی ئێران هێشتا له‌ژێر چه‌تری سته‌مكاری و رژێمێكی سه‌ركوتكار و به‌كۆیله‌كردندا ده‌ژین، كه هیچ رێزێك بۆ مافی مرۆڤ دانانێت، ده‌ست به‌سه‌ر ئازادییه‌كاندا ده‌گرێت، كه‌مینه پێكهاته‌كان ده‌چه‌وسێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بی سوننه، به‌لوج و عه‌ره‌بی ئه‌هواز و پێكهاته‌كانی دیكه".
H.B