ئاسايشى كه‌ركووك يادى پۆلێك شه‌هيدى پاراستنى كه‌ركووك له‌ په‌لامارى داعش ده‌كاته‌وه‌

شه‌ڕى به‌رگرى له‌ شارى كه‌ركووك دژ به‌ په‌لامارى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش

K24 – كه‌ركووك:

به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى كه‌ركووك له‌ دووه‌م ساڵيادى شه‌هيدبوونى پۆلێك له‌ كارمه‌ندانى له‌ شه‌ڕى به‌رگرى له‌ شارى كه‌ركووك دژ به‌ په‌لامارى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا، كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه‌ هاتووه‌: "لە ساڵیادی شەهیدە سەربەرزەکانمان دا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە هەمیشە تێبکۆشین لەپێناو ئارامی و سەقامگیری هاووڵاتیان".

ده‌قى به‌ياننامه‌كه‌

بە ناوی سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکووك، ماتەم و پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی (11) ئەفسەر و کارمەندی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکووك دەکەم، کە لە رۆژى 21ی10ی 2016 لەئاکامی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە شەڕێکی قارەمانانەدا گیانیان بەخشی لە پێناو ئارامی و سەقامگیری پارێزگای کەرکووك.

لە ساڵیادی شەهیدە سەربەرزەکانمان دا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە هەمیشە تێبکۆشین لەپێناو ئارامی و سەقامگیری هاووڵاتیان، هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

سەربەرزی بۆ شەهیدان

بژی کورد.. بژی کوردستان

ئيدریس رەفعەت

بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووك