ئەمڕۆ شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
K24 - ھەولێر
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بڕياره ئەمڕۆ شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى كه‌ريم شنگالى، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا بكات و دانووستان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورييه‌كان بكه‌ن.
پێشتریش بەغدا لیژنەیەکی باڵای بۆ گفتوگۆ و دانووستاند لەگەڵ شاندی ھەرێم پێکهێناوە.
دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، كه له 25ی ئه‌یلولی ساڵی 2017 ئه‌نجامدرا و تێیدا له93% ده‌نگی به‌ڵێی به‌ده‌ست هێنا، دواتریش حكومه‌تی عێراق كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاند، له‌وانه‌ش داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان، ئه‌مه یه‌كه‌م شاندی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.