كوردانی رووسیا: سەرخستنی ریفراندۆم ئەركی ھەموو كوردێكە

چاوەڕێی سەربەخۆیی كوردستانن
kurdistan24.net

K24 - مۆسكۆ

ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ كوردییه‌كانی رووسیا به ‌به‌شداری بەشێك لە قوتابیانی باشوور و رۆژئاوای كوردستان، له‌ شاری مۆسكۆ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هاووڵاتیانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ هیوا و خه‌باتی سه‌دان ساڵه‌ی باوك و باپیران به‌ سه‌رخستنی ریفراندۆم و به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی به‌جێ بگه‌یه‌نن.