هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوی له په‌رله‌مانی عێراق درووست بوو
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرایكرد، هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق به ناوی "په‌رله‌مانتارانی شاره رزگاركراوه‌كان" له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكهات و 25 له‌و په‌رله‌مانتارانه له‌خۆ ده‌گرێت، كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و شارانه ده‌كه‌ن، كه پێشتر له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه داگیر كرابوو و دواتر رزگاركراون.
هودا جاره‌ڵڵا، په‌رله‌مانتاری عێراق له لێدوانێكدا بۆ سومه‌رییه نیوز رایگه‌یاند، "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه كه له 25 په‌رله‌مانتاری شاره رزگاركراوه‌كان پێكهاتووه، به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر له پێناو ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گرنگ و تایبه‌ت به ناوچه‌كانیان پێكهێنراوه".
جاره‌ڵڵا گوتی: "ژماره‌یه‌ك بنه‌ما و ئامانجیان هه‌یه كه له رێگه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یانه‌وه هه‌وڵی پێكاندنیان ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له گرنگترین ئه‌و دۆسیانه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌ده‌ن، ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ناوچه‌كانیانه، كه دوای رزگاركردنیان هیچ سۆراغێكیان نازانن و تا ئێستاش كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی له‌دوای ئه‌وان له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان ماوه و پێویستییان به چاره‌سه‌ره".
H.B