ئیسرائیل كوژرانی بارمته‌یه‌كی ڕاگه‌یاند
K24 – هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نن، هاووڵاتییه‌كی ئیسرائیلی له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌شی له غه‌ززه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024) سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، درور ئووری ته‌مه‌ن 49 ساڵ، كه پێیان وابوو لای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بارمته‌یه، ده‌ركه‌وت له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ناوبراو كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌شی له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ره.
به گوێره‌ی لیستی بارمته ئیسرائیلییه‌كان، درور ئور هێشتا ناوی وه‌ك بارمته تۆماركراوه.
له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه تاكو ئێستا شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و بووه‌ته هۆی كوژرانی 1170 ئیسرائیلی و نزیكه‌ی 35 هه‌زار كه‌سیش له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین.
هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.