گه‌نجێك له چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، دانیشتووی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، كاتژمێر 6ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 22ی حوزه‌یران، گه‌نجێكی دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵ به‌ناوی (شێروان عه‌دنان عومه‌ر) كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵیش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا".
پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ راشیگه‌یاندووه، پاش رووداوه‌كه، ده‌ستبه‌جێ تیمی به‌ڵگه‌كانی تاوان‌و مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌يان ده‌ستپێكردووه.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌جه‌سته‌ی گه‌نجه‌كه‌وه دیاره و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ا. م