شا عه‌بدوڵڵا له ناكاو په‌یوه‌ندی به رادیۆیه‌كی ناوخۆیی ئه‌رده‌نه‌وه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئه‌رده‌ن، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به رادیۆیه‌كی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی كرد و ماوه‌ی 3 خووله‌ك له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاره‌كه قسه‌ی كرد.
به‌رنامه‌كه به ناوی "بصراحة – به راشكاوی"یه‌و له یه‌كێك له رادیۆكان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانی ئه‌رده‌نی "یاسر نسور"ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مڕۆژی به‌رنامه‌كه‌ی تایبه‌ت بووه به كاروباره‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان.
به گوێره‌ی وێبسایتی "العربی پۆست"، له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات و له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا دوای پێشكه‌شكردنی سڵاو له بیسه‌ران و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه گوتی: "به رێككه‌وت گوێبیستی كاروباره‌كانی هاووڵاتییان بووم له رادیۆكه، به‌تایبه‌تیش منداڵانی شه‌هید".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وانه كه‌سوكار و برای ئێمه‌ن، ئه‌ركی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵیان بوه‌ستین و هاوكارییان بكه‌ین".
به گوێره‌ی میدیا ئه‌رده‌نییه‌كان، به‌شێكی دیكه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه شاهانه‌ییه‌دا، پشتگیری رۆژنامه‌وانانی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه كاربكه‌ن و له ئه‌نجامیشدا خزمه‌ت به هاووڵاتییان بگه‌یه‌نن.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه بۆ رادیۆكه، به یه‌كه‌م رووداوی له‌و جۆره داده‌نرێت، له مێژووی شانشینی ئه‌رده‌ن، به‌و پێیه‌ی رادیۆكه له چوارچێوه‌ی Radio TVkیه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رۆتانایه، له یه‌ك كاتدا له‌سه‌ر رادیۆی رۆتانا په‌خش ده‌كرێت و بینه‌رانی ده‌توانن له شاشه‌ی عه‌ممان TV راسته‌وخۆ بیبینن.
ا. م