له هه‌ولێر 34 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 34 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 34 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، 26 پیاو و 5 ئافرەت و 3 منداڵ، 29 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 5 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
20 تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
3 تووشبوو دانیشتووی قەزای کۆیە.
4 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی برایەتی لە شاری ھەولێر.
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نازناز لە شاری ھەولێر.
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستان لە شاری ھەولێر.
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی صلاح ا‌لدین لە شاری ھەولێر.
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری لە شاری ھەولێر.
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شۆڕش لە شاری ھەولێر.
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی چوارچرا لە شاری ھەولێر.
1 تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگای کانی قرژاڵە لە شاری ھەولێر.
وەزارەتی تەندروستی
8 حوزەیران 2020
H.B