دوای ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیلیش بڕیاریدا له یونیسكۆ بكشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا له ئه‌ندامێتی رێكخراوی یونیسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكشێته‌وه، ئیسرائیلیش رایگه‌یاند، شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا له‌و رێكخراوه دێته ده‌ره‌وه.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له رێكخراوی یونیسكۆ بكات.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كانی هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هۆكاری هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له رێكخراوه‌كه، ئاراسته‌ی كاره‌كانی یونیسكۆیه كه به‌ره‌و دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل ده‌چێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند له رێكخراوه‌كه ده‌كشێته‌وه، یونیسكۆ رایگه‌یاند، له هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانن و له ئاكامیشدا زیان به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و فره‌یی رێكخراوه‌كه ده‌گات.
رێكخراوی یونیسكۆ، سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له ساڵی 1945 دامه‌زراوه و گرنگی به بواره‌كانی په‌روه‌رده، زانست و كولتوور ده‌دات له سه‌رتاسه‌ری جیهان.