كاتێك ئێران له‌گه‌ڵ سعوودیه جه‌ژن ده‌كات شیعه‌كانی عێراق به‌ڕۆژوو ده‌بن
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن زیاتر له 100 لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌سه‌رانسه‌ری وڵات له بینینی مانگ و سه‌ره‌تای مانگی شه‌وال دڵنیا بوونه‌ته‌وه.
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران پیرۆزبایی له خه‌ڵكی ئووران كرد و گوتی: "مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له وڵاته‌كه‌مان له دۆخێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی هات".
گوتیشی: "له رۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌رگای مه‌زارگه ئایینییه‌كان به‌ڕووی زیاره‌تكاراندا ده‌كرێنه‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه له عێراق، نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی له نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ دوای خۆرئاوابوون چاودێری بینینی "هیلالی شه‌وال"ـیان كردووه و نه‌یانتوانیوه له بینینی پشتڕاست ببنه‌وه و پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌وی داهاتوو به روونی و به‌رزی بیبینین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مانگ به‌رز بێت واتا دوو رۆژی بێت".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی سیتسانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ی فتوای سیستانی بۆ راگه‌یاندنی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك پێویسته به مانگ به ئاسایی و له رێگه‌ی چاوه‌وه به‌بێ به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت ببینرێت، بۆیه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه و رۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش مانای وایه، كه ئه‌مجاره‌یان كاتێك ئێران له‌گه‌ڵ سعوودیه جه‌ژن ده‌كات، شیعه‌كانی عێراق به‌ڕۆژوو ده‌بن.
H.B