راگه‌یاندنی یه‌كێتی دژی ریفراندۆم كارده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، جیاواز له‌و په‌یامه بڵاوده‌كاته‌وه كه سه‌ركردایه‌تی باڵای حزبه‌كه‌ی بڕیاریان له‌سه‌ر داوه.
رۆژی 7/6/2017 شاندێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان بوون، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاریدا رۆژی 25/9/2017 له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی بكه‌ن.
به‌ڵام راگه‌یاندنی فه‌رمی یه‌كێتی، له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، زیاتر دژی پرۆسه‌كه جوڵاوه‌ته‌وه، له ریگه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌كێتییه‌وه، زیاتر وتاری ره‌خنه‌یی و تا راده‌یه‌كیش ته‌نز و ده‌سته‌واژه‌ی گاڵته‌جاڕی و بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی چاودێرانی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری ئه‌و دژایه‌تییه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، بۆ به‌شداریی جۆری شاندی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و رۆژه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌ستڕۆیشتوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار نه‌بووه، میدیاكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش زیاتر له لایه‌ن باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاراسته ده‌كرێن، هه‌ر بۆیه چاودێران ئه‌و زه‌مینه خۆشكردنه‌ی میدیاكان بۆ بابه‌تی دژ به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئاراسته‌یه‌كی ناو یه‌كێتی ده‌گێڕنه‌وه.
له ژماره‌ی رۆژی 12/6/2017 دا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نزیك له باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی، چه‌ندین گومان و پرسیاری له باره‌ی ریفراندۆمه‌كه‌وه وروژاندوه و نووسیوویه‌تی " پرۆسەی ریفراندۆم هەر لە بناغەوە بە كەموكوڕییەوە دەستی پێ كردووە، تێكەڵ بە بەرژەوەندییە كەسی‌و بنەماڵەیی‌و حزبییەكان بووە، باش كاری بۆ نەكراوە‌و بەرنامەی هەمەلایەنەی بۆ دانەنراوە ئەمەش لەگەڵ خۆیدا ئەم پرسیارە دەوروژێنێ: ئایا كوردستان بەرەو ریفراندۆمێكی بێهوودە ناچێ؟ ئەم پرسیارەش پرسیارێكی تر دەوروژێنێ، ئەویش ئەوەیە كە ئایا ئێمە ریفراندۆمەكەمان ریفراندۆمێكی سەركەوتوو دەبێ یان ریفراندۆمێكی بێهوودە؟.
ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه كه وتار و بابه‌تی ته‌نزئامێز بۆ رۆژنامه‌كه ده‌نووسێت (شێركۆ عه‌بدوڵڵا) له وتارێكدا به ناوی "راپرسی و فه‌توا"، ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌و جیاوازییه كردووه له بۆچوونی یه‌كێتییه‌كاندا و پرسیار ده‌كات " ئینسان ئەو رۆژە(رۆژی ریفراندۆم) چ نەوعە جل و بەرگێك لەبەر بكات خێری زیاترە؟
وەڵام: هەموو نەوعێك باشە بەتایبەت زەردو سەوزی كاڵ و شینی عاسمانی، بەڵام كراسی مۆر رەئییەكەت باتڵ ئەكات".
سه‌وزه كاڵه‌كه‌ی شێركۆ عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی كه له‌گه‌ڵ ریفراندۆمه‌كه‌دا كۆكن و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارزانی بوون، بۆیه دوور نییه (سه‌وزه تۆخه‌كه) وه‌ك پێویست له‌گه‌ڵ ریفراندۆمه‌كه‌دا نه‌بن، یان له‌گه‌ڵیشی بن، ته‌نها له ئاستی سه‌ره‌وه‌دا دژایه‌تی بۆ ده‌رنه‌بڕن تا كێشه‌كانی نێوان باڵه‌كان قوڵتر نه‌بێته‌وه، به‌ڵام له ئاستی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌دا به‌ڵێی زۆر بۆ ریفراندۆمه‌كه كۆنه‌بێته‌وه.
باڵی ده‌ستڕۆیشتوو، جگه له‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی میدیایی حزبه‌كه‌یان له ژێر ده‌ستدایه و ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن، دارایی و هێزی ئه‌منی یه‌كێتیشیان له به‌رده‌ستدایه، دارایی و هێزی ئه‌منیش واتا توانای جوڵاندنی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كانی یه‌كێتی، ئه‌و بنكه جه‌ماوه‌رییه‌ی زۆر جار له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری گۆڕان له یه‌كتر دوورنین و له زۆربه‌ی پرسه‌كاندا ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تییه‌كانیشیان ناكۆك بووبن، ئه‌وان هاوڕا بوون.
له وتارێكی دیكه‌دا به ناوی " ریفراندۆم له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا" هه‌مان ئه‌و پاساو و كێشانه ده‌بینرێت كه دژی ریفراندۆم ده‌وروژێنرێن، بۆیه نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یداكه له ژماره 7296 رۆژی 18/6/2017 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت " هێشتا هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کان کۆک نین له سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، هێشتا په‌رله‌مان داخراوه‌و کارا نیه! مووچه‌ی مانگانه‌ی خه‌ڵک له دۆخی پێشووتری خراپتر بووه، حاڵ و گوزه رانی خه‌ڵک ساڵ دوای ساڵ خراپتر ئه‌بێت، لێره و له‌وێ ڕێگری له‌ئازادی ئه‌کرێت و به‌رته‌سک ئه‌کرێته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه یه‌ک نه‌خراوه‌ته‌وه! بڕیاره‌کانی ئه‌مدیوی دێگه‌له بۆ ئه‌و دیو ناخوات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه! بودجه‌ی ته‌واومان نیه‌بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڵام بودجه بۆ ڕێفراندۆم هه‌یه!؟
له کاتێکدا ئێمه بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی لێ ئه‌ده‌ین و باس له ده‌وڵه ت ئه‌که‌ین له‌م کاته‌دا پێشمه‌رگه‌له بری دنیا ده‌جه‌نگێت نه‌توانراوه‌بۆچوونی سیاسیه‌کانی دنیا بگۆڕن و هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ن پشتگیری و پاڵپشتی نێوده‌وڵه تی به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌ی ئه‌بێت که‌ی بتوانن!؟ هاوپه یمانه‌کانمان پێش ئه‌وانی تر دژایه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاند!".
رۆژنامه فه‌رمییه‌كه‌ی یه‌كێتی وتار و بابه‌تی دیكه‌شی بۆ ره‌خنه‌كردنی ده‌وڵه‌تخوازیی و سه‌ربه‌خۆیی نووسیووه، له كاتێكدا بۆچوونه پێچه‌وانه‌كان كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌كده‌گرنه‌وه، له لاپه‌ڕه‌كانیدا نابینرێن.
پێشتر كه پارتی و یه‌كێتی به تایبه‌تی رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر پرسێك یان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كرد، له ئاستی جه‌ماوه‌ریش تا راده‌یه‌ك كه‌سانێك پابه‌ند نه‌بوونایه، میدیاكانیان پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بوون، به تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 25/7/2009، جگه له‌وه‌ی وه‌ك لیستی هه‌ڵبژاردن پێكه‌وه كاریان ده‌كرد له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا، میدیاكانی ئه‌و دوو حزبه وه‌ك یه‌ك تیم بانگه‌شه‌یان ده‌كرد.
له‌وه‌ش گرنگتر، خودی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان، له كه‌مپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌ی بۆ بارزانی ده‌كرد، چونكه كاندیدی هه‌ر دوو پارته‌كه بوو و به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان كه سه‌رۆككۆماریش درابووه یه‌كێتی، كاریان بۆ سه‌رخستنی كه‌مپینه‌كانی یه‌كتر ده‌كرد. به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره تاڵه‌بانی له مه‌یدانی سیاسی و ناوه‌ندی بڕیاردانی حزبه‌كه‌ی دووره، دوورنییه كاتێك جێگره‌كه‌ی بڕیارێك ده‌دات، باڵه‌كه‌ی دیكه پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بیت.
ئیستا به‌ره‌ی دژی ریفراندۆمیش له كوردستان په‌یدابوون، ده‌ڵێن كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نییه و به‌و دۆخه سیاسی و كارگێرییه‌وه نابێت بیر له جیابوونه‌وه بكرێته‌وه، بۆیه هاوئاوازیی میدیاكانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ بۆچوونی دژبه‌رانی ریفراندۆمه‌كه، بووه‌ته جێگه‌ی پرسیار بۆ خه‌ڵك و چاودیرانی ره‌وشه‌كه. چونكه ریفراندۆم له هه‌ڵبژاردنێك یان خولێكی په‌رله‌مان جیاوازه‌و بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه كه زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ڵێن،" له رابردوودا هه‌موو خه‌باتمان بۆ ئه‌و رۆژه بووه".