ئەو كەسەی دوكاندارەكەی كەلاری كوشت دانی بە تاوانەكەدانا

K24 – گەرمیان

كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی دوكاندرێك لە كەلار دەستگیر كرا و دانی بە تاوانەكەیدانا.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ سێشەمە بەتۆمەتی کوشتی دوکاندارەکەی بازاڕی کەلار بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردو دەستیان بەسەر دەمانچە و ئۆتۆمبێلەکەی داگرت".

راشیگەیاند: "بەئامادەبوونی دادوەر لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامبوو تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە دانی بەتاوانەکەدانا کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیان هەبووە بەوهۆیەوە ئەم تاوانەی ئەنجامداوە".