کاردانەوەکانی سووتاندنی ئاڵای کوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی

کاردانەوەکانی سووتاندنی ئاڵای کوردستان لە لایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی

K24 – ھەولێر:

چاودێرانی سیاسی و پسپۆڕانی یاسا رایانگەیاند، سووتاندنی ئاڵای کوردستان بە واتای  هێرشەکردنە بۆ سەر تەوای کوردستان. گوتیشیان: دەبێت حکوومەتی عێراق سزای نەک تەنها ئەنجامدەرانی هێرشەکە، بەڵكو بکەرانی پشت رووداوەکەش بدات.

کاردانەوەی سووتاندنی لقی 5ی پارتی و ئاڵای کوردستان لە بەغدا کاردانەوەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق نەوەستا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەمەریکا، وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکانیش سەرکۆنەی ئەم کارەیان کرد.

وەحید مزووری، پسپۆڕی یاسای گشتی گوتی: ئەم هێرشە دەچێتە خانەی تیرۆر و دژی بنەما نێودەوڵەتییەکانە. 

دوای سووتاندنی ئاڵای کوردستان و لقی 5ی پارتی لە بەغدا، خەڵکی کوردستان لایەنە سیاسیەکان بە یەکگرتووی دژی ئەو کارە وەستانەوە و چاودێرانی سیاسی و یاسایی دەڵێن: سووتاندنی ئاڵای کوردستان بە واتای هێرشکردنە  سەر هەموو کوردستان بووە دەبێت لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان یەک دەنگ بن دژی ئەم کارانە. حکوومەتی عێراقیش ئەو کەسانەی لە پشت هاندانی ئەم کارەبوو بوون دەستگیر بکات و رووبەڕووی یاسایان بكاتەوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە سووكایەتی بە رەمزێكی كوردستان نەكەن.