لەسەر ژمارەی تەلەفون کوڕێک ئۆتۆمبێلی کچێک وێران دەکات
لە شاری ناشڤیلی ئەمەریکا، کورێک داوای ژمارەی تەلەفون لە کچێکی نەناسراو دەکات، بەڵام کچەکە رەتیدەکاتەوە ژمارەکەی پێبدات، کوڕەکەش بەردەبێتە ئۆتۆمبێلەکەی و زیانی پێدەگەیەنێت.
رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی، لە زاری کچەکەوە ئاشکرایکردووە، کوڕەکە دوای ئەوەی دووجار داوای ژمارەی لەو کچە کردووە و رەتیکردۆتەوە، بە وشەی نەشیاو هێرشی دەکاتە سەری و پاشان جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دەشکێنێت.
کوڕە بەوەش ناوەستێت و هێرشدەکاتە سەر خودی کچەکە و بە سوکی برینداری دەکات، کچەکەش بە ناوی لۆرین لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە، نوسیوییەتی: "کاتێک ژمارەکەت نادەیت بە کوڕێک، ئەمە ئەنجامەکەیەتی. خەڵکی گەمژە زۆرن، هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک".
this shit really happens in this world. wouldn’t give him my phone number and this was the result. stay safe guys. people are fucked up pic.twitter.com/0TQB5H9kcV
— lorin (@LorinCantrell) July 30, 2018
H.J