تاڵەبانی گەیشتە ئەڵمانیا
K24 - ھەولێر
جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە مەبەستی پشكنینی تەندروستی گەیشتە ئەڵمانیا.
میدیای فەرمی یەكێتی لەزاری پزیشكی تایبەتی تاڵەبانی بڵاویكردەوە، دوێنێ مام جهلال به مهبهستی تێست و پشكنینی ئاسایی پزیشكی براوەتە ئەڵمانیا.
پزیشكهكە ئەوەشی خستووەتەروو، سهردانهكهی تاڵەبانی وهك سهردانه پزیشكییهكانی پێشووهو بۆ پێداچوونهوهی پزیشكییه بە تهندروستی مام جەلال.
جەلال تاڵەبانی، لە 18 كانوونی یەكەمی 2012، بە هۆی جەڵتەی مێشك گەیەندرایە نەخۆشخانەی بەغدا و دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا. لە رۆژی 19 تەمموزی 2014 دوای 19 مانگ لە نەخۆشی، لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە سلێمانی، دوای گەڕانەوەشی چەند جارێكی دیكە بۆ پشكنینی تەندروستی براوەتەوە ئەڵمانیا.