پارەكەی بەغدا گەیشت

دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەو بڕە پارەیە گەیشتە ھەرێمی كوردستان كە بەپێی رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا مانگانە وەك مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە رەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەكوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ 317 ملیار دینارە لە بەغداوە رەوانەی ھەرێمی كوردستان كرا، كە مانگانە وەك مووچەی فەرمانبەران حكوومەتی عێراق بۆ ھەرێمی دەنێرێت".

لە 5ی ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی 2018ی وەزارەت و دامەزراوە حكوومییەكان كردووە، مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكراوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە، لە ھەفتەی داھاتوودا مووچە بەشێوەیەكی خێراتر دابەش دەكرێت.