به وێنه.. كوردستان 24 ره‌وشى مرۆيى ژماره‌يه‌ك په‌نابه‌رى كورد له فه‌ره‌نسا ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
دۆخی ئەو هاووڵاتييه کوردانەی کە لە فەرەنساوە دەیانەوێت خۆیان بگەیێننە بەریتانیا و له ناوچه‌ى كاليه‌دان لە مەترسیدایە و ئەوان لە نامەیەکی کراوەیاندا کە بۆ کوردستان٢٤ـیان رەوانە کردووە، دۆخ و دەنگی خۆیان دەگەیێننە خەڵك و گەنجانی کوردستان.
ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن كه رەوشیان لە ئاستێکی خراپدایە و رۆژانە پۆلیس ژماره‌يه‌كيان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات و بە زۆر پەنجە مۆریان پێدەکەن.
يه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه به كوردستان 24ى راگه‌ياند، "ده‌ربازبوونيان زۆر سه‌خته و ئەوانەشی، کە ده‌ربازيان ده‌بێت پارەیەکی زۆر دەدەن کە بە ماوەی سێ تا چوار رۆژیان پێدەچێت تا سنوورى فه‌ره‌نسا به‌جێده‌هێڵن و خۆيان ده‌گه‌يه‌ننه به‌ريتانيا، هەرچی ئەوانەشی کوڕی هەژارە لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە یاخود لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن، زۆربەشیان لە ترسی دەستگیرکردنیان لەناو دارستانەکاندا خۆیان حەشار دەدەن".
وێڕاى ئاسته‌نگه‌كانى پۆليس و ئه‌و رێككاره ياساييانه‌ى به‌رامبه‌ريان ده‌گيرێته به‌ر، وه‌ك ئه‌و گه‌نجه كورده باسيكرد، ره‌وشى كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه‌ش له بار نييه و به‌و هۆيه‌وه تووشى زه‌حمه‌تى زۆر بوونه‌ته‌وه.