تره‌مپ: ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین باشترین دەرمانە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی ده‌كاته‌وه ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین باشترین دەرمانە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تره‌مپ گوتی: زیاتر لە ٦ ھەزار پزیشك لە ٣٠ وڵات لێکۆڵینەوەیان لەسەر ١٥ دەرمان کردووە و لە راپرسیەکدا زۆربەیان لەسەر ئەوە کۆکن، کە کاریگەرترین دەرمان بۆ چارەسەری کۆرۆنا ھایدرۆکس کلۆرۆکوینە.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، من ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌م، كه له‌لایه‌ن ئه‌و ژماره پزیشكانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه.
ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین دەرمانی نەخۆشی مەلاریایە و لە زۆرێك لە وڵاتان بەردەستە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاندبوو، بەھەندێك گۆڕانکارییەوە دەتوانن سوود لە ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین وەربگرین بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
H.B