حكومەتی ھەرێم خەرجی قوتابیانی پۆلی 12ی شنگال و دەوروبەری مووسڵ لە ئەستۆ دەگرێت

.

K24 - ھەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دھۆكی راسپارد كە حكومەت خەرجی قوتابیانی پۆلی 12 لە ئەستۆ دەگرێت، كە لە شنگال و دەوروبەری مووسڵ بۆ تاقیكردنەوەكان دێنە دھۆك.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە:..

سەبارەت بە قوتابیانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی ـ خوێندنی کوردی کە لەقەزای شنگال و دەوروبەری موسڵ، لە پارێزگای دهۆک تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن، رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێزان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆک-ی راسپارد، کە بە تەواوی خەرجی  رێککارە تەندروستییەکان و گواستنەوە و مانەوەو خواردنی قوتابیان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت .

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

             ٢٠٢٠/٧/٧