ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووریی به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی عێراقیدا سه‌پاند

"هاوكاری فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی كردووه‌"

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی عێراقیدا سه‌پاند، به‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی سوپای پاسدارانی ئێران.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی عێراقیدا راگه‌یاند، كه‌ به‌ گوته‌ی خۆی ئه‌و كۆمپانیایه‌ هاكاری فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی كردووه‌ و به‌شداری له‌ به‌ قاچاغ بردنی چه‌كدا كردووه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سزای به‌سه‌ر كه‌سێك به‌ ناوی عامر عه‌بدولعه‌زیز جه‌عفه‌ردا سه‌پاندووه‌، به‌ تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌یله‌قی قودس.‌

گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه‌،‌ تا ئێستا حكومه‌تی ئێران له‌ هاوكارییه‌ داراییه‌كانی بۆ گروپه‌ تیرۆریسته‌كان به‌رده‌وامه‌.

H.B