شه‌ڕڤانان تانكێكی سوپای توركیایان ته‌قانده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی نوێی ساتی تێكشكاندنی تانكێكی توركیایان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كانی عه‌فرین ته‌قاندوویانه‌ته‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ساتی ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كه وێنه‌گیراوه‌و راسته‌وخۆ تانكێكی جۆری "لیۆپارد"ـی ئه‌ڵمانی ده‌پێكێت و ده‌یته‌قێنێته‌وه. به‌ڵام جۆری ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی تانكه‌كه‌ی سوپای توركیا كراوه دیارنییه چییه و له كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه‌شدا ده‌نگی شه‌ڕڤانێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن "یه‌په‌ژه" ده‌بیسترێت و بژی بژی ده‌ڵێت.
#YPJ fighters destroy Turkish army's tank with ATGM in Heftar village of Bilbil district. February 3, #Afrin. pic.twitter.com/hyHR2SZMdV
— Rojava Defense Units | YPG (@DefenseUnits) ٣ فبراير، ٢٠١٨
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Al-Masdarـی لوبنانی، كه وێنه‌ی تانكه تێكشكاوه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تانكه‌كه له جۆری "لیۆپارد"ـی درووستكراوی ئه‌ڵمانیایه.
Clashes between YPG/J and the Turkish army around Syriatel hill west of Efrin, according to pro-Turkish/jihadist sources.
— A Dunon (@4rj1n) ٣ فبراير، ٢٠١٨
A bad sign for Turkey who been in control of the hill according to earlier claims. Reports comes at a day when YPJ destroyed 2 tanks, a Leopard and a Sabra.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاندبوو، تانكێكی ھێزه‌كانیان ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه 5 سه‌ربازی توركیا كوژراون.