نرخی نەوت بۆ ئاستێكی چاوەڕوان نەكراو دابەزی

نرخی نەوت گەورەترین داكەوتنی 11 ساڵی رابردووی تۆماركرد

K24 - ھەولێر

نرخی نەوت كەمترین ئاستی لە ماوەی 11 ساڵی رابردوودا تۆماركرد، و نرخی بەرمیلێك نەوت دابەزی بۆ 45 دۆلار.

لە بازاڕەكانی نەوتی جیھاندا، دوای ئەوەی رووسیا پێشنازی رێكخراوی ئۆپێكی رەتكردەوە لەبارەی كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان. نرخی نەوت لەماوەی 11 ساڵی رابردوودا كەمترین ئاستی تۆماركردوو، راستەوخۆ زیاتر لە چوار دۆلار بۆ بەرمیلێك دابەزی.

بەكاریگەری ئەو بڕیارەی رووسیا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 9.4% دابەزی و گەیشتە 45 دۆلار و 20 سەنت، نەوتی خاوی تێكساسیش %10 دابەزی و گەیشتە 41 دۆلار و 25 سەنت، ئەمەش بە كەمترین ئاستی رۆژانە  ھەژمار دەكرێ لە ساڵی 2014ەوە.

بەو شێوەیەش لەماوەی ئەمساڵدا نرخی نەوت 30% داكەوتنی تۆماركردووە.

بۆ سەقامگریكردنی بازاڕی نەوت و بە كاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆپێك بڕیاریدا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت زیاتر كەمبكاتەوەو بەڵام رووسیا بڕیارەكەی رەتكردەوە.