گەنجێك لەنێو بیری ئاو كارەبا لێیدا و گیانی لە دەستدا

بۆ ئەم مەبەستە چووبووە ناو بیرەكە

K24 - گەرمیان

پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "شەوی رابردوو لەكاتی پاككردنەوە بیری ئاو لە قەزای كەلار گەنجێك كارەبا لێیدەدات و گیانی لە دەستدا".

رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو هاووڵاتیەك بەناوی (هونەرجەلال رەشید) لەدایکبووی 1993 دانیشتووی قەزای کەلار، بە مەبەستی پاککردنەوەی بیرێکی ئاو لەنێو باخێکی نزیك گەڕەکی ئاوارەکانی کەلار، لەکاتی چوونە خوارەوەی بۆنێو بیرەکە کارەبا لێیدەداو دەکەوێتە نێو بیرەکەوە، پاش گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن، ئەو هاووڵاتیە دەرهێنرا، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا".