عەلی باپیر: ھەمووان بە جۆشوخرشەوە بڕۆنە سەر سندووقەكانی دەنگدان

"گەلی كوردستانیش مافی خۆیەتی بە ئازادی بژیت"

K24 - ھەولێر

عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە یەكێك لە بنكەی دەنگدان دەنگیدا و رایدەگەیەنێت، گەلی كوردستانیش وەك ھەموو گەلانی دیكە مافی خۆیی ھەیە بە ئازادی بژیت.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا عەلی باپیر، رایگەیاند: "ھیوادارم ھەموو لایەك بە جۆشوخرشەوە بڕۆنە سەر سندووقەكانی دەنگدان، چونكە تا دەنگمان زیاتربێت قوڕساییمان زیاتر دەبێت".

گوتیشی: "گەلی كوردستان وەك ھەموو گەلانی دیكە مافی خۆیەتی بە ئازادی بژیت، ھیواخوازین ئەم ھەنگاوە پڕ بەرەكەت بێت".

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ كۆمەڵی ئیسلامی بە فەرمی رایگەیاند، ھەموان دەنگ بە بەڵێ بدەن بۆ سەربەخۆیی كوردستان.