"كۆشكه فڕیوه‌كه"ی ئه‌ردۆغان هه‌رای ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، هه‌رای ناوه‌ته‌وه و سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا، داوا ده‌كات خاوه‌نی فڕۆكه‌كه ئاشكرا بكرێت.
فڕۆكه‌كه بۆینگه و تایبه‌تمه‌ندییه نایابه‌كانی، هه‌مووان شۆك كردووه و به‌و هۆیه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن، نرخی فڕۆكه‌كه زۆر به‌رزه و دیارییش نییه كێ خاوه‌ندارێتی ده‌كات.
كه‌مال كلیچدارئۆغلو، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزیسیۆن، گوتی: "له كاتێكدا ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ستگرتنه‌وه و كه‌م مه‌سره‌فی و ئابوورییه‌كی به‌رهه‌مهێن هانمانده‌دات، كه‌چی خۆی به فڕۆكه‌یه‌كی گرانبه‌هاوه ده‌رده‌كه‌وێت".
هه‌ندێك له راپۆرته میدیاییه‌كانی توركیاش باس له‌وه ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌كه دیاری ته‌میم بن حه‌مه‌دی میری قه‌ته‌ڕه بۆ ئه‌ردۆغان، سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیش ده‌ڵێت: "نه‌خێر سه‌رۆك كۆمار كڕیویه‌تی".
كلیچدار ئۆغلوش ده‌ڵێت: "ده‌ڵێن گوایه میری قه‌ته‌ڕ فڕۆكه 400 ملیۆن دۆلارییه‌كه‌ی به دیاری داوه‌ته ئه‌ردۆغان، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن كڕیویه‌تی، ئێستا من به نوێنه‌رایه‌تی 81 ملیۆن هاووڵاتی توركیا ده‌پرسم: ئه‌زیزم ئه‌ردۆغان، ئه‌و فڕۆكه‌یه هی كێیه؟".
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه كڕابێت "شه‌رمێكی گه‌وره‌یه"، هاوكات نرخه‌كه‌شی ده‌پرسێت، وه‌ك خۆیشی وه‌سفی ده‌كات، فڕۆكه‌كه "كۆشكێكی فڕیوه" نه‌ك فڕۆكه‌یه‌كی ئاسایی.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت یاری "به شه‌ره‌فی" توركیا بكات، كه‌سێك ببێته سه‌رۆك كۆمار نابێت فڕۆكه‌یه‌كی گرانبه‌های له‌و شێوه‌یه بكڕێت و گه‌شتی پێ بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، غه‌مزه تاشگیر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا له پارتی گه‌لی كۆماری ئاشكرای ده‌كات، له باره‌ی كڕینی فڕۆكه‌كه له په‌رله‌مانی هه‌وڵی لێپرسینه‌وه ده‌ده‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شپرسێت: "ئایا ئه‌وه‌ی له باره‌ی كڕینی فڕۆكه‌كه‌وه ده‌گوترێت راسته؟ ئه‌گه‌ر راسته ئامانج له كڕینی ئه‌و فڕۆكه‌یه چییه له‌كاتێكدا توركیا له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووریدایه؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆشكی كۆماری داوا له گه‌ل ده‌كات سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه په‌یڕه‌و بكه‌ن و زیاده‌مه‌سره‌فی نه‌كه‌ن له كڕینی پێداویستییه‌كانی رۆژ، له هه‌مان كاتیش‌دا خۆی ناتوانێت هه‌مان كار بكات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه، تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تی توركیا هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه و ده‌ركه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌ش دوای راگه‌یاندنی پاكێجێكی دیكه بڕیاری ده‌ستگرتنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن به‌رائه‌ت به‌یره‌ق، وه‌زیری دارایی توركیا، كه زاوای ئه‌ردۆغانه.
وێبسایتی (كۆكپیت)ی هه‌واڵی، یه‌كه‌م ده‌زگای میدیایی توركیا بوو كه رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه دیاری میری قه‌ته‌ڕه بۆ ئه‌ردۆغان.
ا. م