سبه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا

"كورد ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ چاره‌سه‌ری"

K24- هه‌ولێر:

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند، سبەی دەگەڕێنەوە بەغدا.

رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ارنی عێراق گوتیشی: بەشداری لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.

هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی له‌ ئاستێكی باشدایه‌.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، "كورد بەشێك دەبێت لە چارەسەر و كێشە بۆ كابینەی مستەفا كازمی دروست ناكات و لاریمان له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ نییە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عێراق ئێستا به‌ كیشه‌گه‌لێكدا گوزه‌ر ده‌كات و كوردیش زوو هه‌ستی به‌و مه‌ترسییانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ئارادان، بۆیه‌ پێشوه‌خته‌ پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رچی زوو پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت نیشانداوه‌.

H.B