له‌ساڵی 2018 سوپای عێراق رێكده‌خرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
عوسمان غانمی سوپاسالاری عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ساڵی 2018 ده‌بێته ساڵی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی سوپای عێراق.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق "عوسمان غانمی سوپاسالاری عێراقی سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌یه‌كی پشكنه‌رایه‌تی سه‌ربازی تایبه‌ت به راهێنانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی و پاراستن كردووه"، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "له كۆنگره‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی سوپا پێشنیاز كراون".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری، غانمی جه‌ختی كردۆته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌وانی راسپاردووه، بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن و پلان بۆ سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی سوپای عێراق دابڕیژن.
هه‌وره‌ها داواشی له سه‌رجه‌م داموده‌زگا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و جومگه سه‌ربازیه‌كان كردووه ملكه‌چی فه‌رمانه‌كان بن، بۆئه‌وه‌ی پلانی تایبه‌ت به پشكنه‌رایه‌تی سه‌ربازی بۆ مه‌شقدانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی و پاراستن سه‌ربخه‌ن و سه‌رجه‌م رێوشوێنه ئیداره‌یه‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فه‌راهه‌م بكه‌ن.