دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا: هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی كورد .. ئه‌گه‌رنا ئێران ده‌یباته‌وه
k24- هه‌ولێر:
بەشێک لە ديپلۆماتکار و ئەفسەرە باڵاکانی ئەمريکا ئاشکرای دەکەن، لەبەر نەبوونی سياسەتێکی ژيرانەی کۆشکی سپی لە عيراق و سوريا، له‌ئێستادا ئەمريکا ڕووبەرووی كێشه و گرفتی زیاتر بووه‌تەوە و گۆڕەپانیان بۆ کاريگەري و هه‌ژمونەکانی ئێران لەناوچەکدا واڵاترکردووه.
تەنانەت هەندێکيان دەڵێن "هيچ شياو نەبوو هەرێمی کوردستانی دۆست و هاوپەيمانمان، لەپرسی ڕيفراندۆمی سەربەخۆيدا لەئاقارێکی پڕ دڕندەدا بەتەنيايی جێ بهێڵين"
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه "چارڵز واڵد" ئه‌فسه‌رێكی باڵای خانه‌نشینكراوی هێزه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: ئەگەر ئەمريکا بيەوێ ڕەوشی عيراق چاک بکاتەوە دەبێ هۆشياری لە زۆر بوارەوە بداتە حکومەتی بەغدا و جه‌ختی كرده‌وه، ئەگەر ستراتێژ و سياسەتێکی زيرەک و ڕوون لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی هەبووايە بۆ پێگەی ئەمريکا لە عيراق، ئەوا هەرگيز چەک و کەلو پەلە سەربازييەکانمان نەدەکەوتنە دەستی ميليشياکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و هێرشی پێ بکەنە سەر دۆستی ڕاستەقينەی ئەمريکا لە ناوچەکەدا.
ئه‌مه‌ش وایكردووه ئەمريکا بیر له‌وه بكاته‌وه، هەنگاوی خێرا بنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی فراوانخوازیه‌كانی خێرای هه‌ژموونی ئێران لە عيراق و سوريا، کورديش لەم نێوانەدا سەنگێکی قورسە بۆ گۆڕينی كێشی لاسەنگەکە، چاودێرانی سياسی لە واشنتۆن دەڵێن ئێستاش کات بەسەرنەچووە بۆ ئەوەی ئەمريکا لاسەنگەکە بباتەوە، بەمەرجێک ديسان متمانەی شەقامی کوردستانی بەدەست بهێنێتەوە.