"سوكایه‌تی به ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ر كردووه خوێنی برێژن"
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئاینی كه سه‌ر به حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه "فه‌توا"یه‌كی ده‌ركردووه‌و به‌و هۆیه‌وه كوشتن و رشتنی خوێنی هونه‌رمه‌ندێكی كۆمیدی به ناوی "محه‌مه‌د ئه‌زره‌عی" حه‌ڵاڵ كردووه‌و ئه‌مرۆ 22/6/2017 له فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆیه‌وه "فه‌توا"ی كوشتنی هونه‌رمه‌نده كۆمیدییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له ناو میدیاكارانی یه‌مه‌ندا به فراوانی بڵاوبووه‌ته‌وه.
قازی "عه‌بدولكه‌ریم بن عه‌بدوڵڵا ئه‌لشه‌رعی" فه‌توای ده‌ركردووه‌و خوێنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆمیدییه‌ی حه‌ڵاڵ كردووه‌و ده‌ڵێت " چه‌ندین جاره سوكایه‌تی به په‌یڕه‌وانی ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خودای كردووه". به گوته‌ی ئه‌و قازییه‌ی سه‌ر به حوسییه‌كان كۆمیدیاكانی سوكایه‌تی بۆ ئیمامی عه‌لی و فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر و ئیمام حه‌سه‌ن و حوسێن تێدا بووه‌و له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا به ئه‌ڵقه‌ی جیاواز پێشكه‌شی كردووه".
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی سهیل كه پرۆگرامه‌كه"غاغة" په‌خش ده‌كات تۆمه‌تبار كردووه‌و ده‌ڵێت " ئه‌زره‌عی دوژمنایه‌تی ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "نه‌فره‌تی خودا له هه‌ر یه‌مه‌نی و سعوودییه‌كی شیعی و سونی ئه‌گه‌ر بێت‌و" محه‌مه‌د ئه‌زره‌عی كافرو خوانه‌ناس ده‌بینێت و خوێنی ناڕێژێت" ئه‌وه من پێمگووتن و شایه‌تی ده‌ده‌م".