كارمه‌ندێكى ته‌ندرووستى خۆى كوشت
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى گه‌رميان رايگه‌ياند، هاووڵاتييه‌ك كه پيشه‌ى كارمه‌ندى ته‌ندرووستييه به چه‌ك خۆى كوشتووه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هاتووه: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە هاووڵاتیيەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
هه‌روه‌ها هاتووه: بەوتەی کەسووکاری ئەوهاووڵاتیە ناوی (فەلاح ئه‌مین عه‌لی)ـيه و لەدایکبووی 1981 و پیشەی یاریدەدەری پزیشکە و دانیشتووی گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلارە ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا فیشەکێکی بەخۆیەوە ناوە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە هەر بە وتەی کەسوکاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە.
رائیدی مافپەروەر، عه‌لی جەمال قدووری له راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان له‌و باره‌يه‌وه گوتى: پۆليس لێكۆڵينه‌وه‌ى له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.