پۆلیسی سلێمانی: له كێشەی نێوان دوو بنەماڵەدا گەنجێكی 19ساڵان كوژرا
K24 - سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 12ی تهممووز/ یۆلیۆی 2018، لەناحیەی عەربەت بەهۆی شەڕ و دهمهقاڵهی نێوان دوو بنەماڵەوە, گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ بەفیشە كوژرا .
به گوێرهی راگهیهندراوهكهی پۆلیس، كه له پهیجی فهرمی خۆیان بڵاوییانكردووهتهوه، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان, گەنجەكە بەبرینداری رەوانەی نەخۆشخانە كرا بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا, تەرمەكەشی رەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا.
گەنجەكە ناوی (ب. ز. غ) لەدایكبووی 1999یەو دانیشتووی ناحیەی عەرەبەتە, به گوێرهی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاون بە فیشەكێك كوژراوە.
پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە, فەرمانی دەستگیركردنيش بۆ تۆمەتباری رووداوەكە دەرچووە.
ههر به گوێرهی راگهیهندراوهكهی پۆلیسی سلێمانی، هەموو بەش و بنكە و هێزەكانی پۆلیس لە ناسنامەی تۆمەتبار ئاگاداركراونەتەوە بۆ دەستگیركردنی.
ا. م