پێشمه‌رگه له چیای قه‌ره‌چوخ به‌دوای داعشدا ده‌گه‌ڕێ
K24 هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چوخ ئه‌نجامدا و فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به چڕی چیاكه كه ده‌كه‌وێته نزیكی شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆمبا‌باران ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا راوێژكاره سه‌ربازییه بیانییه‌كان پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
هۆشمه‌ند سادق په‌یامنێری كوردستان 24 له چیای قه‌ره‌چوخه‌وه رایگه‌یاند: "پێشمه‌رگه له چه‌ند قۆڵێكه‌وه ده‌ستی به ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌ت بۆ كێوماڵكردنی چیاكه و ده‌وروبه‌ری كردووه، چونكه هێزی هاوپه‌یمانان زانیاری‌یان هه‌بووه نزیكه‌ی 200 چه‌كداری داعش له‌و دۆڵ و ئه‌شكه‌وتانه‌ی چیاكه‌دان كه به‌هۆی هاتنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆشایی درووستبووه‌و توانیوویانه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه نزیكببنه‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "چه‌ند رۆژێكه ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه كراوه، به‌ڵام هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی رێگرییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نه‌چنه ئه‌و ناوچانه و دواجار هاوپه‌یمانان هه‌ماهه‌نگییان درووستكردووه‌و ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌نجامدراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رێگربوون له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له مه‌خموره‌وه كه بڕیار بووه پاش ئۆپراسیۆنه‌كه له‌وێوه بگه‌رێنه‌وه. هه‌ر بۆیه بڕیاریانداوه له رێگه‌ی گوندێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه پاش ته‌واوبوونی ئۆپراسیۆنه‌كه بگةڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان".
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه به كوردستان 24 گووت: "هاتووینه‌ته ناوچه‌یه‌ك كه هێزه‌كانی عێراق پێیان كۆنترۆڵ ناكرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌م ناوچه‌یه پاككرایه‌وه، به‌ڵام داعش له‌م شوێنانه‌دا جموجوڵی هه‌یه و چه‌كداری بیانی داعش له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ن".
كۆتایی مانگی رابردوویش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان له چیای قه‌ره‌چوخ، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له دژی داعش ئه‌نجامدابوو و توانییان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوه‌كه‌ش بكوژن.