رێككه‌وتنێكى نه‌وتيى نێوان په‌يه‌ده و رژێمى سووريا ئاشكرا ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
دواى رێككه‌وتنى نێوان ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى سه‌ر به پارتى يه‌كێتى ديموكراتى په‌يه‌ده و حكومه‌تى سووريا، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كێڵگه‌ى رمێلان له حه‌سه‌كه و تيمى شاره‌زايانى سه‌ر به حكومه‌تى سووريا ده‌ستيانكرد به چاككردنه‌وه‌ى هێڵى نه‌وتى نێوان سه‌نته‌رى كۆكردنه‌وه‌ى نه‌وت له ته‌ل عه‌ده‌سى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى حه‌سه‌كه و پاڵاوتگه‌ى حمس.
ئاژانسى ئاكى ئيتاڵى بڵاويكردووه‌ته‌وه، رێككه‌وتنه‌كه له نێوان نوێنه‌رانى ئيداره‌ى زاتى و حكومه‌تى ديمه‌شق واژوو كراوه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه حكومه‌تى ديمه‌شق رازى بووه سێ فه‌رمانگه‌ى ره‌سمى راده‌ستى ئيداره‌ى زاتى بكات، كه ئه‌وانيش به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كێڵگه‌ى نه‌وتى رمێلان، فه‌رمانگه‌ى گرێبه‌سته‌كانى راژه، و فه‌رمانگه‌ى فرۆشتن و دارايى.
بڕياره هێڵه نه‌وتييه‌كان چاك بكرێته‌وه و رێگه بۆ ئه‌وه خۆشبكرێت، نه‌وت له ناوچه‌كه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ پاڵاوتگه‌ى حكومه‌ت له حمس و بانياس.
به هۆى ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه ماوه‌ى دوو ساڵى پێويسته، بازرگانى نه‌وت حسام قاترچى لايه‌نگرى حكومه‌ت راسپێردراوه نه‌وت له حه‌سه‌كه‌وه بگوازێته‌وه بۆ كه‌ناراوه‌كانى سووريا و پارێزگاى حمس له رێى تانكه‌ره‌وه.
بڕياره تانكه‌ره‌كانى نه‌وت رێگه‌ى نێوان حه‌سه‌كه و ناوخۆى سووريا به تێپه‌ڕين به شارى منبجى ريفى حه‌له‌بى خۆرهه‌ڵاتدا بگوازرێنه‌وه.
قاترجى، كاريش بۆ ئه‌وه ده‌كات ببێته نێوه‌ندگيرى نێوان حكومه‌تى سووريا و ئيداره‌ى زاتى وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر كه‌سێكى بازرگان به ناوى جۆرج حه‌سوانى ببوه نێوه‌ندگيرى نێوان ده‌وڵه‌تى ئيسلامى و حكومه‌تى سووريا. بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وت بۆ كۆمپانيايه‌كى رووسيى هه‌نارده بكات.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان سه‌نته‌رى به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵييه‌كانى نزيك ده‌روازه‌ى باشوورى قاميشلۆ و باره‌گاى فه‌وجى 46ى سوپاى سووريا ده‌بنه بنكه‌ى سه‌ره‌كى كۆكردنه‌وه‌ى تانكه‌ره‌كانى قاترجى و تانكه‌ره‌كان له سه‌نته‌رى ته‌ل عه‌ده‌سى نزيك رمێلان پڕ نه‌وت ده‌كرێن و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ بانياس.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان به‌شێك له‌و تانكه‌رانه گه‌يشتوونه‌ته شارى حه‌رابلووسى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ميليشياكانى سه‌ر به توركيا و ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى قه‌ڵغانى فورات و له جه‌رابلووس پاڵاوتگه‌ى خۆجێى هه‌ن و نه‌وته خاوه‌كه ده‌پاڵێون و سووته‌مه‌نى ئۆتۆمبێلى لێ درووست ده‌كه‌ن و له سنوورى حه‌له‌ب به شێوه‌ى ئاشكرا ساغى ده‌كه‌نه‌وه.
له 2013ه‌وه كێڵگه‌ى نه‌وتى رمێلان له ده‌ست ئيداره‌ى زاتيدايه و به‌شى پارێزگاى حه‌سه‌كه سووته‌مه‌نى به‌رهه‌مده‌هێنا.
پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرايه‌وه، ئيداره‌ى زاتى به گوێره‌ى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريادا پارێزگارى و پاسه‌وانى له كێڵگه نه‌وتييه‌كه كردووه و له به‌رامبه‌ردا پاره‌ى وه‌رگرتووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له ئێستادا گرێبه‌سته‌كه گۆڕانكارى تێدا كراوه و ئيداره‌ى زاتى له سه‌دا 20ى داهاتى نه‌وته‌كه‌ى پێ ده‌درێت و هێزه‌كانى سه‌ناديدى سه‌ر به حه‌ميد ده‌هام جه‌رباى سه‌ركرده‌ى هۆزى شه‌ممه‌ر له سه‌دا 10ى داهاتى پێده‌درێت و له سه‌دا 5ى داهاته‌كه‌ش بۆ هێزه‌كانى سوتورۆى سريانييه‌كانه و حكومه‌تيش له سه‌دا 65ى داهاته‌كه‌ى بۆ ده‌مێنێته‌وه.