بە ڤیدیۆ..چەند ناوچەیەك لە دەوروبەری رەققە كۆنتڕۆڵكرانەوە

تیمی كوردستان24 رووماڵی ئۆپەراسیۆنەكە دەكات
kurdistan24.net

K24 – رەققە

لە قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی رەققەدا ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە پێشڕەویدان و چەند ناوچەیەكیان لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركردووە، فەرماندە سەربازییەكانیش جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوام دەبێت تا شاری رەققە بە تەواوی لە جەنگ داعش ئازاد دەكەن، ئەوەش دەخەنەڕوو لە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ھەر ناوچەیەك دەست دەكەن بە پوچەڵكردنەوەی بۆمبە چێنردراوەكان.

ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری رەققە بەناوی توڕەیی فورات لە 6 ئەم مانگەدا راگەیاندرا، ھەر یەك لە ھێزەكانی  یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ھێزەکانی سوریای دیموکرات، یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) و چەندین گروپ و لیوای سەربازی دیكە بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەكە.